شانده‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ندین نوێنه‌ری وڵاتانی تر كه به‌شداری كۆنفڕانسه‌كه بوون و ماڕاسۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن, باسی ماڕاسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كرا‌و بانگھێشتی ئه‌و وڵاتانه‌یش كرا بۆ ماڕاسۆنی هه‌ولێر كه له مانگی 10 ی ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێت"
دوای ئه‌وه‌ی كه شاندێکی رێکخراوی ئەربیل ماراسۆن بەشداربوو لە ٢٢ وەمین کۆنفرانسی فیدڕاسیۆنی ماڕاسۆن و ڕاكردنی ماوه‌كان کەلە شاری تالین پایتەختی وولاتی ئیستونیا (AIMS) بەرێوە دەچێت، کۆنفڕانسەکە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و زیاتر ١٦٠ وولاتی جیهان بەشدارییان کردووە.
ڕێكخراوی ئه‌ربیل ماڕاسۆن بۆ وه‌رزش و ئاشتی تاكه نوێنه‌ری كوردستان و عێڕاق بوو له‌و كۆنفڕانسه‌دا به‌شدار بوو، له میانه‌ی به‌شداریكردنی شانده‌كه‌دا بۆ وڵاتی ئیستۆنیا له باڵه‌خانه‌ی نیشتیمانی و له یادی دروست بوونی 100 ساڵه‌ی ئیستۆنیا چاویان كه‌وت به سه‌رۆك كۆماری ئستۆنیا (كیرستی كالیولاید) و باسی هه‌رێمی كوردستان و شاری هه‌ولێریان بۆ كرد هه‌روه‌ها ماڕاسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و كاروچالاكیه‌كانی ڕێكخراوه‌كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا، دواتر شانده‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ندین نوێنه‌ری وڵاتانی تر كه به‌شداری كۆنفڕانسه‌كه بوون و ماڕاسۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن باسی ماڕاسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كرا‌و بانگھێشتی ئه‌و وڵاتانه‌یش كرا بۆ ماڕاسۆنی هه‌ولێر .
بۆ زانین فیدڕاسیۆنی جیهانی ماڕاسۆن و ڕاكردنی ماوه‌كان دوو ساڵ جارێک لە یەکێک لەو وڵاتانەی ئه‌ندامی ئه‌و فیدڕاسیۆنهن كۆنفڕانسی تایبه‌تی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
ئەمساڵ لە ٥/۹ لە تالینی پایتەختی ئیستۆنیا بە بەشداری ۱٦٥ وڵاتی جیهان کۆنفڕانسی دوو ساڵ جارێکی ئەو فیدڕاسیۆنە بەڕێوەدەچێت، ڕێکخراوی ئەربیل ماڕاسۆنیش کە ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ماڕاسۆن و ڕاکردنی ماوەکانە، شاندێکی کە پێکهاتوون لە (عەبدولستار عیسمەت) سەرۆکی ڕێکخراو و (بەدرخان کەریم و هەڵگورد سمایل) بەرپرسانی پەیوەندییەکان و کارگێڕی و (عابد عەلی) نوێنەری ڕێکخراومان لە شاری دهۆک بەشداری ئەو کۆنفڕانسە دەبن
هەر لە کۆنفڕانسەکەدا ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی ئەربیل ماڕاسۆن تایبەت بە ڕاکردنی خۆشی منداڵان ۲٠۱۷ و ۲٠۱۸ پێشکەش دەکرێت كه هه‌ردوو ڕاكردنه‌كه به پاڵپشتی ڕاسته‌وخۆی فیدڕاسیۆنی جیهانی ماڕاسۆن و ڕاكردنی ماوه‌كان ئه‌نجامدرا. .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.