له شوفێری و لێخورینی ئۆتۆمبێل پیاوان به شێوه‌یه‌كی گشتی خۆیان به باشتر و لێزانتر له ژنان ده‌زانن ، ئه‌ویش به بیانووی ئه‌وه‌ی له كاتی لێخورین و روداوی نه‌خوازراو ده‌توانن به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه زاڵ ببن وو خۆیان له رووداوه نه‌خوازراوه‌كان رزگار بكه‌ن .
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونه‌ی پیاوان ، له هه‌واڵێكی " ده‌یلی مه‌یلی " به‌ریتانی هاتووه له ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی تازه‌دا كه له‌سه‌ر باشترین شوفێره‌كان ئه‌نجامدراوه ، ده‌ركه‌وتوو ژنان باشتر دەتوانن شوفێری بکەن، جگە لەوەی رێژەی سەرپێچی پیاوان چوار هێندە زیاترە .
له دوایین زانیاریشدا هاتووه كه ساڵی رابردوو لە بەریتانیا 585 هەزار شوفێری پیاو رووبەرووی دادگا بوونەتەوە بەهۆی سەرپێچییەوە، کە لە 23% پەیوەندی بە خێرایی لێخوڕین و نەبوونی مۆڵەتی شوفێرییەوە هەبووە ، هه‌روه‌ها یاوان ساڵانە 1027 دۆلار دەدەن بە کۆمپاکانی دڵنیایی بۆ ئۆتۆمبیلەکانیان، بەڵام ژنان 908 دۆلار بە کۆمپاکانی دڵنیایی دەدەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.