پێشمه‌رگه‌یه‌كی لاوی حیزبی دیموكراتی كوردستان له ستۆری ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی خۆی و كوره هاورێ پێشمه‌رگه‌كه‌ی به جل و به‌رگی كوردی پێشمه‌رگایه‌تی له ژێر سێبه‌ری دره‌ختێك ده‌كێشێت و له‌سه‌ر وێنه‌كه ده‌نووسێت " ئه‌گه‌ر مردم وه‌ته‌ن لاوانی تۆ خۆش"
پێشه‌وا عه‌زیز پوور، پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستان كه دوێنێ له‌گه‌ڵ پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی تر له قه‌ڵای دیموكرات له كۆیه به هۆی بۆردومانی كۆماری ئیسلامی ئێران شه‌هید بوون و چوونه ڕێی كاروانی نه‌مران ستۆرییه‌ك له ئینستاگرام داده‌نێت و ده‌نووسێت " ئه‌گه‌ر مردم وه‌ته‌ن لاوانی تۆ خۆش".
ئه‌م ستۆرییه‌ی شه‌هیدی لاو ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبووك و ئینستاگرام و تویته‌ر دایه‌وه و خه‌ڵكی هاوخه‌می و په‌رۆشی خۆیان بۆ پێشه‌وا و سه‌رجه‌م شه‌هیدو برینداره‌كانی بۆردوومانی كۆیه ده‌رده‌برن و به كاره‌ساتێكی خوێناوی و كۆمه‌ڵكوژ ناوی ده‌به‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.