به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌شی پۆلیسی دوكان_بنكه‌ی پۆلیسی پیره‌مه‌گروونی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا توانراوه 11 تۆمه‌تبار یان ده‌ستگیر كردووه كه تاوانی جۆراوجۆریان ئه‌نجامداوه.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: ده‌ستگیركردنی 11 تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی ماده‌كانی (405-31 ، 446 ، 23 و 24ی هاتوچۆ، 377) بووه
هه‌روه‌ها پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه: به‌شی پۆلیسی دوكان هاوڵاتیانی ناوچه‌كه دڵنیا ده‌كاته‌وه كه هێزه‌كانیان به‌ردوام له‌ئاماده‌باشیدان و مه‌فره‌زه‌كانیان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كه بوونیان هه‌یه له‌پێناو ئارامی و پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.