له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 2018/9/9، له‌گوندی (چاله دوانه)ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌می قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، گه‌نجێك به‌ناوی (ئـ، ع، ص) له‌دایكبوی 1994 پیشه شوان، له‌كاتی له‌وه‌راندنی مه‌رو ماڵاتدا مینێك پیایدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی قادر كه‌ره‌مه‌وه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه لهروداوكه ده‌ستیپێكردووه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.