پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9 ى 9 2018 له‌شارۆچكه‌ى سه‌لاحه‌دین به‌سه‌ر په‌رشتى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆبۆوه .
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه نێچیرڤان بارزانى له‌لێدوانى بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ووتی ، له‌سه‌ر پرسى به‌شداریمان له‌كابینه‌ى داهاتووی حكومه‌تى نوێی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى به‌ڕێوه‌چوو
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند وه‌كو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بڕیارێك ده‌ده‌ین كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكى كوردستان بێت ، وتیشى له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كان به‌و هیوایه‌ین بگه‌ینه ڕێكهوتنى كۆتایی ، له‌سه‌ر یه‌كڕیزی لایه‌نه كوردستانیه‌كان له‌به‌غدا و به‌شداریمان له كابینه‌ى نوێی حكومه‌تى عێراق
له‌باره‌ى سه‌ردانى وه‌ڤدی باڵای پارتى بۆ لای لایه‌نه سیاسیه‌كان نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند ، سه‌ردانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ لای پارت و لایه‌نه كوردستانیه‌كان ، سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كۆده‌بینه‌وه و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه چۆنێتی به‌شداری كورد له حكومه‌تی نوێی عیراق ده‌بێت
نێَچیرڤان بارزانی ڕاشیگه‌یاند هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ده‌كرێت ، لایه‌نه‌كانی تریش ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له كاتی خۆیدا ده‌كرێت
سه‌باره‌ت بۆردوومانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ، هه‌ڵوێستی خۆیان به ئێران راگه‌یاندووه و راگهیهندراویشیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ركردووه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.