مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ریگه‌یاند: به پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دیاریكراوه ده‌ست ده‌كرێت به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و خۆمان به هه‌ندێك بابه‌تی لاوه‌كی خه‌ریك ناكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: زه‌مینه خۆشكردن هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت،لایه‌نه‌كانیش زۆربه‌ی هه‌ره زۆری له‌گه‌ڵ ئه‌وه كه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت ، بۆیه ئێمه ته‌سه‌ور ده‌كه‌ین كه ئه‌مه كۆتایی پێ هاتبێت.
سه‌رباه‌ت به بۆردومانه‌كه‌ی شاری كۆیه كه هه‌ردوو حیزبی دیموكراتی كرده ئامانج، وته‌بێژی پارتی گوتی: هه‌ڵویستی پارتی ئه‌وه‌یه كه جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاندووه، ئێمه له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ده‌ڵێن: به‌داخه‌وه‌ین بۆ ئه‌و زیانه‌ی به‌و خه‌ڵكه گه‌یشتووه.، ئومێده‌واریشین ئه‌و كرده‌وانه كۆتایی بێت جارێكی دیكه ده‌ست بۆ ئه‌م كرده‌وانه نه‌برێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.