دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەولێر، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند" لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆیدا مەكتەبی سیاسی یەكێتی بارودۆخی عیراق و هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراقی تاوتوێكرد.
هەر لە كۆنگرەكەدا سەعدی ئەحمەد پیرە راشیگەیاند، یەكێتی تەئكید دەكاتەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە پەلە بكرێت لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق، چونكە هەموو لایەك دەزانێت كە لە ئێستادا عیراق بووەتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی كێشە نێودەوڵەتییەكان، بۆیە باشترین چارەسەر رێكەوتنی لایەنەكان و پێكهێنانی حكومەتی نوێیە.
پیرە وتیشی" بۆردومانەكانی كۆیە غەدرێكی گەورە بوو، وەك یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بە توندی ئیدانەی ئەو كارە دەكەین، چونكە پێمان وایە شەڕ و توندوتیژی نابێتە رێگەچارەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانیش پیرە ئەوەی رایگەیاند" لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسیدا باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نەكراوە، بەڵام وەك یەكێتی بە هەموو شێوەیەك ئامادەین بۆ هەڵبژاردن، لەهەمان كاتیشدا رێز لە داواو بۆچوونی لایەنەكانی تریش دەگرین، ئەگەر داوایان كردبێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكە بە بیانووی بوونی گومان لەسەر تۆماری دەنگدەران هەندێك لە لایەنەكان داوای دواخستنی هەڵبژاردنیان كردووە وەك یەكێتی رێز لە راو بۆچوونیان دەگرێن.
ئاماژەی بەوەشدا وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گومانمان لە تۆماری ئێستای دەنگدەراندا هەیە كە ناوی دووبارەو مردوو ئاوارەی دەرەوەی تێدا بێت، بۆیە رێز لەو داوایەی ئەو لایەنانە دەگرین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.