Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 15:18

هه‌لبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌ کاتى خۆیدا له‌ 30ى ئه‌یلۆل به‌رێوه‌ده‌چێت  

بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردن له‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ 11ى ئه‌یلۆل ده‌ستپێده‌كات
کوردستان TV
100%

له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، شێروان زرار وته‌بێژه‌ى كۆمسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆى هه‌لبژاردنه‌كان و راپرسی له‌ هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند" هه‌لبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ كاتى خۆیدا له‌ 30ى ئه‌یلۆل به‌رێوه‌ده‌چێت و بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردنیش له‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ 11ى ئه‌یلۆل ده‌ستپێده‌كات . وتیشى" ناوى كاندیدان له‌ ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیارن په‌سه‌ندكراوه‌.

ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی 5ی ئەم مانگە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگەیاند، ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا 42 هەزار فەرمانبەری‌ گرێبەستی‌ بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان دامەزراند.

بڕیارە 30ی‌ ئەیلولی‌ ئەمساڵ هەڵبژاردنی‌ پەرلەمان بەڕێوەبچێت و هەرچەندە بڕیاربوو پێنجی‌ ئەم مانگە بانگەشەی‌ هەڵبژاردن دەستپێبکات، بەڵام کۆمسیۆن وادەی‌ دەستپێکردنی‌ بانگەشەی‌ بۆ 11ی‌ ئەم مانگە دواخست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.