Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 15:07

ته‌رمی شه‌هیدانی (حدک و حدکا) له‌ رێوڕه‌سمێکدا له‌ کۆیه‌ خاکسپێردران

بە درووشمی کوردستان یا نەمان
کوردستان TV
#7
100%


تەرمی 15 شەهیدی حدک و حدکا بە ڕێوڕەسمێکی بێدەنگ و، لە گۆڕستانی شەهیدانی دیموکرات لە کۆیە بە خاکسپێردران.

تەرمی 15 شەهیدی حدک و حدکا، دوای 24 کاتژمێر مانەوەیان لە پزیشکی دادوەری کۆیە، لە گۆڕستانی شەهیدانی دیموکرات لە کۆیە بە خاکسپێردران، ته‌رمی سەرکردە و پێشمەرگەی هەردوو حیزبی دیموکرات بە ئاڵای کوردستان و گوڵی سوور داپۆشران و بە درووشمی کوردستان یا نەمان.

کاتژمێر 10:45خولەکی رۆژی شه‌ممه‌ 8ی ئه‌یلوولی 2018، سوپای پاسدارانی ئێران  بۆردومانی کەمپ و بارەگاکانی‌ حیزبی حدکا و حدک-ی لە سنوری کۆیە کرد.

له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانیش 15 سه‌ركرده‌و پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون سه‌رووی 30 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

ئا: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.