ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10 ى ئه‌یولی 2018 ، له‌شارۆچكه‌ی سه‌لاحه‌ددین به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێـتى نیشتیمانى كوردستان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك كۆبوونه‌وه ، دوای كۆبوونه‌وه‌كه رهه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی ڕاگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى :
ڕۆژی دووشەممە 10 ى ئه‌یلولی 2018 لە سەلاحەدین، بە سەرپەرشتیی سەرۆک مەسعوود بارزانی و هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسووڵ، هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و چەند بابەتێکی گرینگ‌یان تاوتوێ کرد و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە وەرگیرا.
یەکەم: لە ڕوانگەی بەرژەوەندیی گەلەکەمان و هەستیاریی بارودۆخەکە، هەردوولا جەخت لەسەر یەکهەڵوێستی و پێکەوە کارکردن لە بەغداد و کوردستان دەکەنەوە و بۆ ئەم مەبەستەیش لیژنەی هاوبەش بەردەوام لە پەیوەندییدا بن و ئامادەکاریی پێویست ئەنجام بدەن.
دووەم: هەروەکوو لە ماوەی ڕابردوویش بە ئاشکرا ڕامانگەیاندووە بۆ یەکڕیزیی نێوماڵی کوردستان و بەشداریی هەموو لایەنەکانی بەشدار لە پڕۆسەی سیاسی‌دا، بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی هەموو لایەنەکان دەکەین. بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک ڕا‌سپێردرا بۆ ئامادەکردنی پێداویستییەکانی ئەو کۆبوونەوەیە.
سێیەم: لەبەرهەستیاریی بارودۆخی کەرکووک و پێویستیی چارەسەر کردنی، بڕیار درا ئەو لیژنەیەی کە لە کۆبوونەوەی پێشوو پێکهێندرابوو، دەستبەکار بن بۆ دیراسە کردن و هەنگاو نان.
مەکتەبی سیاسیی مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان
١٠ـی٩ـی٢٠١٨ ١٠ـی٩ـی٢٠١٨
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.