باڵیۆزی ئیسپانیا له عێراق خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربری و ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ پێشوازیكرن له ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له وان خۆسێ ئیسكۆبار ستێمان، باڵیۆزی ئیسپانیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا ستێمان وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران، ئاماژه‌ی به دۆخی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیسپانیا و به‌ره‌وپێشبردنى زیاتریان له بواره‌كانی زانستی، كه‌لتووری و ئابووریدا كرد، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ پێشوازیكرن له ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ستێمان خواست له كار و ئه‌ركه‌كانی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌ته‌كه‌ی به بایه‌خه‌وه سه‌یری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسپانیا ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن بۆ به‌روپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا و به‌تایبه‌تی بنیاتنانی په‌یوه‌ندیی ئابووریی نێوان هه‌ردوولا و به‌ره‌وپێشبردنی.
تاوتوێكردنی دۆخى سیاسی، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، دیالۆگی سیاسیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق و ڕۆڵی هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پێكهێنانی حكوومه‌ت و به‌شداریكردنی ڕاسته‌قینه‌یان تیایدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.