بریاره لهداهاتوییهكی نزیكدا په‌یكه‌رێك بۆ د. جه‌مال ئه‌حمه‌د دروستبكرێت‌و له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی سلێمانی دابنرێت.
په‌یكه‌ره‌كه له‌سه‌ر ئه‌ركی د. ته‌ها رسوڵو كۆمه‌ڵگای په‌روه‌رده‌یی مارگرێت‌و له‌لایه‌ن په‌یكه‌ر تاش چێنه‌ر نزاره‌وه دروستده‌كرێت.
بریاره پاش تواوبونی، په‌یكه‌ره‌كه له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی سلێمانی دابنرێت.
چێنه‌ر نزاری په‌یكه‌رتاش له‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌م پرۆژه‌یه زۆر ده‌مێكه ده‌مانه‌وێت كاری تێدا بكه‌ین، ده‌مانویست تا خوالێخۆشبو دكتۆر جه‌مال له‌ژیاندا بو بتوانین ئه‌م كاره به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین له‌پای ئه‌و هه‌مو خزمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی كه گه‌یاندویه‌تی، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه ته‌مه‌ن ڕێگه‌ی نه‌دا ئه‌و پلانه‌ی ههمانبو جێبه‌جێی بكه‌ین.
راشیگه‌یاند: هیوادارین له‌ئێستادا بتوانیت وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ماندوبونیو ئه‌و خزمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی به‌ئه‌نجامی گه‌یاندووه ئێمه‌ش رێزێك له‌و ماندو بونه گه‌وره‌یه بگرین.
شایانی باسه رۆژی سێشه‌ممه 4-9-2018، دوای 50 ساڵ خزمه‌تكردن به‌منداڵانی نه‌خۆش، د. جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید له‌ئه‌ڵمانیا به‌نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه كۆچی دواییكرد.
كۆچی دوایی ئه‌و پزیشكه ناسراوه‌ی منداڵان كاردانه‌وه‌ی فراوانی لێكهوتهوه، به‌شێكی زۆری هاوڵاتیان له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نیگه‌رانی خۆیان به‌مردنی ده‌ربڕی.
سه‌رچاوه/ ئاوێنه
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.