بەپێی دوایین داتای تۆماری كۆمسیۆن سێ ملیۆن و 85 هەزار و 461 كەس مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەیە، لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و 911 هەزار و 313 كەس لە دەنگدانی گشتی بەشداری دەكەن.
هەروەها بەپێی دوایین داتای تۆماری كۆمسیۆن 174 هەزار و 148 كەس مافی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنی تایبەتدا هەیە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ملیۆنێك و 101 هەزار و 518 كەس لە پارێزگای هەولێر مافی بەشداریكردنیان هەیە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، هەروەها لە پارێزگای سلێمانی ملیۆنێك و 195 هەزار و 417 كەس مافی دەنگدانیان هەیە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە پارێزگای هەولێر 66 هەزار و 654 كەس مافی بەشداریكردنیان هەیە لە دەنگدانی تایبەتدا، هەروەها لە پارێزگای سلێمانی 61 هەزار و 762 كەس مافی بەشداریكردنیان لە دەنگدانی تایبەتدا هەیە.
لە پارێزگای دهۆكیش 719 هەزار و 375 كەس مافی دەنگدانیان هەیە، كە 676 هەزار و 860 هاوڵاتی لە هەڵبژاردنی گشتی و 42 هەزار و 515 كەس دیكە لە ماف بەشداریكردنیان هەیە لە دەنگدانی تایبەتدا.
هەربەپێی دوایین داتای تۆماری كۆمسیۆن، لە پارێزگای هەڵەبجە 69 هەزار و 151 كەس مافی بەشداریكردنیان هەیە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كە 65 هەزار و 934 كەس لە هەڵبژاردنی گشتی و سێ هەزار و 217 هاوڵاتی لە هەڵبژاردنی تایبەت بەشداری دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.