ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری هێرشه چه‌كداری و بارگرژییه‌كان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێمی كوردستان له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا ئێستا بڵاو ده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌ینێت (700) پێكدادانی چه‌كداری و ته‌قینه‌وه له‌ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم رووی داون .
ئەمڕۆ دووشەممە 10\9\2018، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، به‌پێی زنجیره تویتێك، له پێگه‌ی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر)، ئەوەی خستووەتەڕوو، کە 700 پێكدادانی چه‌كداری و ته‌قینه‌وه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی پار تا ئه‌مڕۆ 10ی ئەیلوول له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێمی کوردستان رووی داون.
بەگوێرەی تویتەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، مانگی ئابی ڕابردوو زۆرترین ڕووداو تێیدا تۆمار كراوه كه 80 حاڵه‌تی هێرشی چه‌كداری و ته‌قینه‌وه له خۆ گرتووە.
ئاماژە بەوە دراوە، کە له كۆی گشتی ئه‌م هێرشانه، 40 هێرشیان له ڕێگه‌ی بۆمبەوه كراوه‌ته سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، هه‌روه‌ها 28 هێرش، كه هێرشه خۆكوژییه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌خۆ گرتووە، تۆمار كراون.
هه‌ر به پێی ئاماره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، لانی كه‌م شەش هێرش كراونه‌ته سه‌ر وێستگه و تاوه‌ری كاره‌بایی، كه له ئه‌نجامدا كاره‌بای ناوچه‌كه پچڕێنراوه، ئه‌م هێرشانه له مانگی ئایار زۆرترین ژماره‌یان لێ تۆمار كراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تی كوشتن و هێرش به نارنجۆك بۆ سه‌ر پێگه و ماڵی به‌رپرسانی هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له‌و ناوچانه تۆمار كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.