Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 02:57

رۆناڵدۆ باس لەدووگۆله‌که‌ى ده‌کات که‌له‌به‌رامبه‌ر ساسۆلۆ تۆماری کرد

له‌گه‌ڕی چواره‌می خولی ئیتاڵیادا
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌  16 ى ئه‌یلولی 2018 ،  له‌گه‌ڕی چواره‌می خولی ئیتاڵیادا هه‌ردوو یانه‌ى یۆڤانتۆس و ساسۆلۆ ڕووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌

له‌و یاریه‌دا رۆناڵدۆ توانى سه‌ركردایه‌تى بردنه‌وه‌ى یانه‌كه‌ى بكات كاتێك توانى دووگۆل بۆ یانه‌كه‌ى تۆماربكات و یاریش به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك به‌كۆتاهات 

دوای یاریه‌كه‌ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگاڵی ڕایگه‌یاند  دڵم زۆر خۆشە توانیم دوو گۆڵ بکەم توانیم بردنەوە بۆ یانەی یۆڤانتۆس بەدەست بێنم، یاریەکە زۆر بەهێزبوو یانەی ساسولۆ بەرگری باشیان کرد، ئێمە ئەمڕۆ شایەنی ئەم سێ خاڵەبووین کە بەدەستمان هێنا.
لە کۆتایدا رایگەیاند سوپاسی هەموو یاریزانەکانی یانەکەم دەکەم کە لەم ماوەیە زۆر یارمەتیاندام، ئێستاش کاتی خولی یانە پاڵەوانەکانەو من زۆر چێژ لەم خولە دەبینم هەرچەندە گروپەکەمان زۆر قورسە.


شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.