Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 22:50

له‌ چه‌مچه‌ماڵ دوو منداڵ له‌ ڕووداوێکی گوماناویدا بوونه‌ قوربانی

یه‌كیان گیانی له‌ ده‌ست دا و ئه‌وه‌ی تریش به‌ سه‌ختی برینداره‌
کوردستان TV
#7
100%

كاتژمێر 12ی شه‌وی شه‌وی ڕابردووله‌ باخێكی بانی مه‌قان له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ دوو منداڵ له‌ ڕووداوێكی گوماناویدابه‌ هۆی فیشه‌كه‌وه‌ بوونه‌ قوربانی.

دوو منداڵ به‌ ناوه‌كانی "مه‌نه‌سه‌ عوبێد له‌تیف" كه‌ ته‌مه‌نی 7 ساڵانه‌ و "سارۆ ڕێبوار جومعه‌" كه‌ ته‌مه‌نی 5 ساڵانه‌، به‌ گوته‌ی خۆیان به‌هۆی ده‌ستكاری چه‌كه‌وه‌ یه‌كیان گیان له‌ ده‌ست ده‌دات و ئه‌وه‌ی تریش به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت.

سارۆی ته‌مه‌ن 5 ساڵ ده‌سا به‌جێ دوای به‌ركه‌وتنی فیشه‌ك گیانی له‌ ده‌ستدا و مه‌نه‌سه‌ی 7 ساڵانیش به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كرا و باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.