له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ھونه‌رمه‌ندان ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر متمانه به‌و لایه‌نه بده‌ن كه ساڵانێكی زۆر له خه‌بات و تێكۆشان و بوژانه‌وه‌ی جومگه‌كانی ژیان كار ده‌كات بۆ كوردستانێكی ئاوه‌دان، به‌تایبه‌ت له بواری ھونه‌ردا، كه چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی بۆ به‌رھه‌مێنانی ھونه‌ر خستووه‌ته گه‌ڕ، جگه له ئه‌نجامدانی چه‌ندین چالاكیی جۆراوجۆری مۆسیقا و شانۆ و سینه‌ما و به‌رھه‌مێنانی دراما.
له‌و سۆنگه‌وه‌ش ھونه‌رمه‌ندی فیلمساز (مسه‌ده‌ق جه‌عفه‌ر به‌رزنجی)، كه یه‌كێكه له‌و ھونه‌رمه‌ندانه‌ی ڕۆڵێكی به‌رچاوی له بواری سینه‌ما و درامای ھه‌ولێردا بینیووه، به به رۆژنامه‌ی (ھه‌ولێر)ـی ڕاگه‌یاند: كه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت شكۆی ھونه‌ر و سینه‌ما و شانۆ و درامای كوردی پارێزراو بێت، ده‌بێت جارێكی تر به گڕوتینێكی زۆره‌وه ڕوو بكه‌ینه سه‌ندوقی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ین به ڕێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی و لیستی ١٨٣ـی پارتی دیموكراتی كوردستان ھه‌ڵبژێرین، كه تاكه حیزبه كار بۆ پێشكه‌وتنی ھونه‌ر و ته‌واوی جومگه‌كانی ژیان ده‌كات له ھه‌رێمی كوردستان، ڕابردووی ئه‌و حیزبه‌ش باشترین شایه‌تحاڵه كه چی پێشكه‌ش به ئێمه‌ی ھونه‌رمه‌ند كردووه و، گه‌شبینیشین كه پارتی جارێكی ھونه‌ری كوردی ده‌بوژێنێته‌وه و په‌نجه ده‌خاته سه‌ر ئازاره‌كانی ھونه‌رمه‌ندان و ناھێڵێ به ته‌نیا بمێننه‌وه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.