شه‌وی ڕابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا له‌گه‌ڕی پێنجه‌مدا ، بارسێلۆنا له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا لهڕووبهرووبونهوهى گیرۆنا نه‌یتوانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و دووچاری یه‌كسان بوون هات به‌دووگۆل بۆ هه‌ردوولا
گۆله‌كانى بارسێلۆنا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان جیرارد پیكێ و میسى یه‌وه تۆمار كرا .
بارسێلۆنا به‌یه‌كسان بوونى له‌یاریه‌كه‌دا هاوشانى ریاڵ مه‌درید خاوه‌ن 13 خاڵه ، به‌جیاوازی گۆل له‌پله‌ى یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی دایه و ڕیاڵ مه‌دریدیش له‌پله‌ى دووه‌م دایه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.