له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی دووه‌م له‌قۆناخی یه‌كه‌می تۆپى پێى یانه پله نایابه‌كانى عێراق ، ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه 23 ى ئه‌یلولی 2018 یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری ته‌ڵه‌به‌ی كرد
له‌تایمى یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا وێڕای هه‌وڵه‌كانى هه‌ولێر بۆ تۆمار كردنی گۆل و كۆنتڕۆڵ كردنى یاریه‌كه ، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌تۆماری گۆل ، لە خولەكی (54)ی یارییەكە لە رێگەی لێدانێكی راستەوخۆ یاریزان محەمەد جەفال گۆڵی یەكەم و سەركەوتنی بۆ هەولێر تۆماركرد
هه‌ولێر به‌و گۆله یاریه‌كه‌ى ڵه‌گه‌ڵ ته‌ڵه‌به به‌كۆتا هێنا به‌سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵی یاریه‌كه و كۆی خاڵه‌كانى گه‌یانده چوار خاڵ
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.