قوتابخانەی تۆپی پێی یانە گارە بووە پاڵەوانی پاڵەوانیەتی قوتابخانەکانی تۆپی پێی کوردستان، دوای ئەوەی ڕۆژى 2018/9/23 لە یاری کۆتایی، بە ئەنجامی (5ـ4)گۆڵ بە ڵێدانەکانی یەکلاکەرەوەی سزا لە یانەی ئاشتی بردەوە، جێگەی ئاماژە پێکردنە کاتی یاسایی یارییەکە بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.
ئەم پاڵەوانیەتیە یەکەمجارە یەکێتی تۆپی تۆپی پێی کوردستان سەرپەرشتی دەکات، لەسەر ئاستی هەموو کوردستان (56) قوتابخانە و فێرگەی تۆپی پێی یانەکان و ناوەندەکانی وەرزش و لاوان بەشدارییان تێدا کردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.