Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 20:22

 پشیله‌یه‌ک دایکایه‌تی بۆ سێ بێچووه‌ پشیله‌یه‌کی بێ دایک ده‌کات

شیریان ده‌داتێ و هیچ لێیان دوور ناكه‌وێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

پشیله‌یه‌كی وان به‌ ناوی "پاموك" دایكایه‌تی بۆ سێ بێچووه‌ پشیله‌ ده‌كات و شیریان ده‌داتێ كه‌ به‌هۆی كه‌وتنه‌ به‌ر ئۆتۆمبێل دایكیان مردار بووه‌.

دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ئۆتۆمبێل، ئه‌و بێچووه‌ پشیلانه‌ له‌ كۆلێژی ڤێرتێنه‌ری زانكۆی یوزونجو یڵ له‌ وان چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ كرا ره‌وانه‌ی بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ و چاودێری پشیله‌كانی وان كران.

له‌ بنكه‌كه‌شدا پشیله‌یه‌كی وان به‌ ناوی "پاموك" دایكایه‌تی بۆ سێ بێچووه‌ پشیله‌ ده‌كات و شیریان ده‌داتێ و هیچ لێیان دوور ناكه‌وێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌كه‌ پڕۆفیسۆر دكتۆر عه‌بدوڵڵا كایا به‌ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "هه‌رچه‌ند كاركردنی ئێمه‌ چاودێریكردنی پشیله‌كانی وانه‌، به‌ڵام له‌ دۆخی به‌مجۆره‌دا ده‌سته‌وه‌ستان دانانیشین. بینینی ئه‌و دیمه‌نانه‌ كه‌ پشیله‌كی وان شیر ده‌داته‌ ئه‌و سێ بێچووه‌ پشیله‌ به‌ راستی هه‌ستبزوێنه‌".

سه‌چاوه‌/ AA

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.