ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 27-9- 2018 بانكی نیشتمانی كوه‌یت گڕی تێبه‌ربوو.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌مید خه‌لیل ئه‌میر، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن له كارگێری گشتی ئاگركوژێنه‌وه رایگه‌یاند: توانراوه به چوار تیمی ئاگركوژێنه‌وه و تیمه تایبه‌تییه‌كان كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه بكرێت.
عه‌مید خه‌لیل ئه‌میر گوتیشی: سه‌ره‌تا ئاگره‌كه له‌دیواری ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه كه‌وتۆته‌وه‌و دواتر ته‌شه‌نه‌ی كردووه، له رووداوه‌كه‌شدا هیچ كه‌سێك زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه.
له‌كاتی رووداوه‌كه‌شدا توانراوه 2500 كه‌س له‌باڵه‌خانه‌كه قورتار بكرێت و تا ئێستاش هۆكاری سه‌ره‌كی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه رانه‌گه‌یه‌نراوه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.