دوای ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك رێنمایی و بڕیاری نوێی ده‌ركرد، قوباد تاڵه‌بانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: بڕیاره‌كانی دوێنێ شه‌وی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن بوونه‌ته جێگه‌ی گومان‌و پرسیار له‌لای ئێمه، به‌تایبه‌ت كه سه‌رله‌به‌ریان نایاسایین‌و گومان ده‌كه‌ین مه‌به‌ستیان له‌پشته‌وه بووبێت له‌پێناو شێواندنی ئارامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
هه‌روه‌ها قوباد تاله‌بانی بریاره‌كه‌ی كۆمسیۆن به بڕیارێكی نایاسایی‌و دره‌نگ وه‌خت و سه‌رلێشێواندنی ده‌نگده‌ر و نانه‌وه‌ی فه‌وزا وه‌سف ده‌كات و پێی وایه ئه‌مه گه‌له‌كۆمه‌یه‌كی تره له‌یه‌كێتی ده‌كرێت .
سه‌یاح كوره‌چى ئه‌ندامی كۆمسیاری باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى كوردستان وه‌ڵامى قوباد تاڵه‌بانى دایه‌وه ڕایده‌گه‌ێنێت : به‌بڕیاری كۆمسیۆن ده‌نگده‌ر له كاتی ده‌نگدانیدا ده‌بێت ره‌گه‌زنامه‌ی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی پێبێت ، یاخود پاسه‌پۆرت یان كارتى زانیاری
سه‌یاح كوره‌چى ڕاشیگه‌یاند ، ئه‌و بریارانه‌ی شه‌وى ڕابردوو كۆمسیۆن ده‌ری كرد به زۆرینه‌ی ده‌نگی كۆمسیاران بوو ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه ڕێگری له‌ساخته‌كاری بكرێت و سكاڵایه‌كی زۆریشمان بۆ هاتووه له‌ناوه‌ند و بنكه‌كانی ده‌نگدان كه ئاماده‌كاری كرابوو بۆساخته‌كاری بۆیه كۆمسیۆن له پێناو ڕێگری كردن له ساخته‌كاری ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌ركرد
نه‌سرین مزووری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.