دۆناڵد تره‌مپ ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هۆشداریی داوه‌ته شای سعوودیه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز كه ئه‌گه‌ر پشتیوانیی سه‌ربازیی ئه‌مریكا نه‌بێت ده‌كرێت له میانی دوو هه‌فته‌دا ده‌سه‌ڵات له ده‌ستبدات و بۆیه پێویسته پاره‌ی ئه‌و پشتیوانییه بدات.
دۆناڵد تره‌مپ له میانی گوتارێكدا كه له ویلایه‌تی میسیسیپی له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی نیوه ماوه‌ی كۆنگرێسدا پێشكه‌شیكرد، رایگه‌یاند :من شا سه‌لمان-م خۆشده‌وێت، به‌ڵام پێموت شا سه‌لمان ته‌ماشاكه، ئێمه تۆ ده‌پارێزین. ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بین ره‌نگه دوو هه‌فته‌ی دیكه له‌ده‌سه‌ڵاتدا نه‌مێنیت. پێویسته پاره‌ی سوپاكه‌ی خۆت بده‌یت، ناچاریت به‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به مێژووی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی نێوان خۆی و شا سه‌لمان هیچ زانیارییه‌كی نه‌دا.
دوایین جار تره‌مپ و شا سه‌لمان رۆژی شه‌ممه به ته‌له‌فۆن گفتوگۆیان كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.