Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 09:39

له‌خولی نایابی عێراقدا هه‌ولێر دووچاری یه‌کسان بوون هات

له‌گه‌ڕی چواره‌مدا
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى هه‌ینى 5 ى ئۆكتۆبه‌ری 2018 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی چواره‌م له‌خولی تۆپى پێى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانی عێراقدا یانه‌ى هه‌ولێر له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا میوانداری سەناعات ئەلکھربائیە   كرد 

له‌خوله‌كى  3ى تایمى یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا  محه‌مه‌د رافتی سوری گۆلێكى بۆ هه‌ولێر تۆمار كرد ، وێڕای هه‌وڵه‌كانى هه‌ولێر له‌و تایمه‌دا له‌پێناو تۆمار كردنى گۆل ئه‌نجامى یاریه‌كه‌ له‌و تایمه‌دا به‌گۆلێكى بێ وه‌ڵام به‌كۆتاهات له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێر 


له‌تایمى دووه‌می یاریه‌كه‌دا  هه‌ولێر و سەناعات ئەلکھربائیە  هه‌ردوو یانه‌ هه‌ولی تۆماری گۆلیان ده‌دا ، تایبه‌ت یانه‌ى هه‌ولێر له‌پێناو سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵی یاریه‌كه‌ ، هه‌وڵه‌كانی یانه‌كه‌ بێ سود بوو  له‌تۆماركردنى گۆل

سەناعات ئەلکھربائیە  له‌كۆتا خوله‌كه‌كانى یاریه‌كه‌دا  توانى گۆلی یه‌كسان بوون له‌ڕێگای یاریزان  تۆمار بكات سامر ماجد گۆل بۆ یانه‌كه‌ى تۆمار بكا ت و یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ش به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات  


شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.