به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی زانستی پزیشكیی هیندستان تا ئێستا له ئاستی جیهاندا 259 كه‌س به‌هۆی سێڵفی گرتنه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماری ئه‌و دامه‌زراوه‌یه باس له‌وه ده‌كات كه له نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2017 به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 259 كه‌س له ئاستی جیهاندا به هۆی گرتنی وێنه‌ی سێڵفی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریده‌خات كه زۆربه‌ی ئه‌و قوربانییانه له هیندستان و رووسیا و ئه‌مریكا و پاكستان گیانییان به‌هۆی ئه‌م دیارده‌یه‌وه له‌ده‌ستداوه كه زیاتر له %70 قوربانییه‌كان پیاون و ته‌مه‌نیان له خوار 30 ساڵه‌وه‌یه.
زیاتر له نیوه‌ی ئه‌م قوربانییانه كه بریتین له 189 كه‌س هاوڵاتیی هیندستانن، كه توێژه‌ران هۆكاری ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ رێژه‌ی زۆری هاوڵاتییانی ته‌مه‌ن ژێر 30 ساڵ له‌م وڵاته‌دا، كه ئه‌وه به‌رزترین ئاستی ئه‌و رێژه‌یه‌ی ته‌مه‌نه.
شاره‌زایانی ده‌روونناسی ده‌ڵێن كه هه‌رچه‌نده ئافره‌تان حه‌زێكی زیاتریان هه‌یه بۆ گرتنی وێنه‌ی سێڵفیی، به‌ڵام پیاوان بۆ گرتنی وێنه‌یه‌كی له‌م شێوازه ئاماده‌ن خۆیان تووشی مه‌ترسییه‌كه‌ی زیاتر بكه‌ن، هه‌ر بۆیه‌شه ژماره‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی به‌م هۆیه‌وه ده‌بنه قوربانیی زۆر زیاتره له ژماره‌ی ئافره‌تان.
زیاترین هۆكاره‌كانی مه‌رگ له كاتی وێنه‌ی سێڵفیدا بریتیی بووه له نوقم بوون و رووداوه‌كانی هاتووچۆ كه به‌شێكیان به هۆی سێڵفی گرتن له‌سه‌ر رێگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌كاتی جوڵه‌ی خێرادا روویداوه.
سێیه‌م هۆكاریش ئاگركه‌وتنه و به‌ربوونه‌وه له بهرازییهوهیه كه ئه‌م دووه رێژه‌ی یه‌كسانیان هه‌یه له ئاست وه‌رگرتنی قوربانیی. هه‌روه‌ها هه‌شت كه‌سیش له‌كاتی گرتنی وێنه له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵانی مه‌ترسیدار بوونه‌ته قوربانیی.
له ئه‌مریكاش مه‌رگ به هۆی سێڵفی له رێگه‌ی چه‌كی گه‌رمه‌وه زیاتر له هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌یه، چونكه زۆربه‌ی كه‌سه‌كان له‌كاتی وێنه‌ی سێڵفیدا به رێككه‌وت ته‌قه له خۆیان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.