ژمارەیەک چەکدار دوو زیندانی لە دەستی پۆلیسی کۆیە دەڕفێنن و پۆلیسیش بەدوای چەکدارەکان و زیندانییە هەڵاتووەکاندا دەگەڕێت.
ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردوەتە سەر ئۆتۆمبێلی پۆلیسی کۆیە کە دو زیندانییان لە تەق تەقەوە گواستوەتەوە و لەکاتی هێرشەکەدا پۆلیسێک بریندار بووە و زیندانییەکانیش هەڵاتوون.
سهرچاوهیهك له پۆلیسی رایگهیاندووه: ئهمرۆ بهیانی لەکاتی گواستنەوەی دوو زیندانی بۆ بنکەی گرتن و گواستنەوەی کۆیە، چەند کەسێک رووبەڕوویان بوونەتەوە و لە ئەنجامدا دوو زیندانییەکە هەڵاتوون، ئهوهشی ئاشكراكردووه پێدهچێت زیندانیهكان كهس و كاری ئهو كهسانهن كه هاتوونه سهر رێگاكهیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.