شه‌وى ڕابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی هه‌شته‌م له‌خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، ڤاڵنسیا له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا میوانى بارسێلۆنای كرد
یاری نێوان هه‌ردوو یانه به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات ، له‌ده‌ستپێك ڤاڵنسیا له‌ڕێگای یاریزان ئیزکێل گارای لە خولەکی ٢ گۆلی تۆماری کرد ، گۆڵی یەکسانی بۆ بارسێلۆناش له‌یاریه‌كه‌دا لیۆنێل میسی لە خولەکی ٢٣ تۆماری کرد
بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی ١٥ خاڵ لە پلەی دووەمی خولی ئیسپانیدا دێت بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ سێڤیای پێشەنگ و ڤالەنسیاش بە ٩ خاڵ لە پلەی سیانزە دێت .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.