Erbil 38°C پێنجشەممە 14 ئایار 02:19

سلێمانی ... ده‌رمانخانه‌یه‌ک و دو نۆرینگه‌ داده‌خرێت

بەهۆی پابەند نەبون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن
کوردستان TV
100%

بەهۆی پابەند نەبون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنەی هاوبەشی تەندروستی دو نۆرینگە و دەرمانخانەیەک دادەخات.

ئاریان عومەر، سەرۆکی لیژنەی هاوبەشی تەندروستی رایگەیاند؛ بەهۆی پابەندنەبونیان بەمەرج و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی لە شوێنەکانان، هەردو نۆرینگەی خەبات لە گەرەکی خەبات، نۆرینگەی راپەرین لە گەرەکی راپەرین و دەرمانخانەی رۆیاڵ لە گەرەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی دادەخرێت.

وتی؛ بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، مۆڵەتی نۆرینگە توانای فرۆشتنی دەرمانی سنوردارە و ناتوانێت هەمووجۆرە دەرمانێک بفرۆشێت، بەتایبەت دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەن و دەرونییەکان.

وتیشی؛ نۆرینگەی خەبات مۆڵەتی کارکردنی نەبووە و دەرمانی نەخۆشییەکانی درێژخایەنیشی فرۆشتووە.

هەروەک وتیشی؛ بەهەمان شێوە لە نۆرینگەی راپەرین دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەن و دەرونیەکان دەستی بەسەردا گیراوە و بەهاوڵاتیان فرۆشراوە.


سەرۆکی لیژنەکە راشیگەیاند؛ بەهۆی هەبونی زیاتر لە هەشتا پارچە دەرمانی ماوەبەسەرچوو دەرمانخانەی رۆیاڵ دادەخرێت.

سەرۆکی لیژنەی هاوبەشی تەندروستی ئاماژەی بۆئەوەکرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەردو نۆرینگەکە و دەرمانخانەکە دادەخرێن و خاوەنەکانیان روبەروی یاسا دەرکێنەوە. 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.