بابه‌تێكی گرنگتر كه زۆر كات له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ده‌بێته جێگه‌ی گفتوگۆ، هۆی مردن له‌ئه‌نجامی ترسناكی لێخوڕینه‌وه، له‌یاسای ژماره (86)ی هاتوچۆی ساڵی (2004)دا به‌شی (24) تایبه‌ت كراوه به‌هۆی مردن به‌هۆی ترسناكی لێخوڕین: -
1 هه‌ركه‌سێك ببێته هۆی مردنی كه‌سێكی دیكه له‌ئاكامی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، ئه‌ویش به‌هۆی ڕچاونه‌كردنی سیستم‌و ڕێنمایه تایبه‌تمه‌نده‌كان، ئه‌و كاته سزا ده‌درێت به‌به‌ندكردن به‌ماوه‌یه‌ك له‌پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت‌و له‌حه‌وت ساڵیش زیاتر نه‌بێت، یاخود به‌پێ بژاردن كه له‌یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت‌و له‌یه‌ك ملیۆن‌و (500) هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت، یاخود هه‌ردوو سزاكه.
2 ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و تاوانه‌ی دیاریكراوه له‌بڕگه‌ی یه‌كی ئه‌و ماده‌یه كه‌سێك یاخود زیاتر مردن یاخود زیانی گه‌یاند یاخود نه‌خۆشیه‌كی گه‌وره به‌كه‌سێك یان زیاتر گه‌یاند، ئه‌و كاته سزا ده‌درێت به‌به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له‌حه‌وت ساڵ‌و زیاتر نه‌بێت له(10) ساڵن یاخود به‌پێ بژاردن كه‌متر نه‌بێت له‌یه‌ك ملیۆن‌و (500) هه‌زار دینار‌و زیاتر نه‌بێت له‌سێ ملیۆن دینار، یاخود به‌هه‌ردوو سزاكه.
3 هه‌ر كه‌سێك ببێته هۆی مردنی كه‌سێك به‌هۆی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌كه‌مته‌رخه‌می ئه‌و كاته، له‌ژێر كاریگه‌ریی سه‌رخۆشی یاخود به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، یان هه‌ڵهات به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تایبه‌تمه‌ند، ئه‌وا سزا ده‌درێت به‌به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك كه له‌حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێت له(10) ساڵیش زیاتر نه‌بێت، یاخود به‌پێ بژاردن به‌بڕی سێ ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت‌و له‌پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێت ، یاخود هه‌ردوو سزاكه.
4 به‌گوێره‌ی ئه‌و تاوانه‌ی دیاریكراوه له‌بڕگه‌ی سێی ئه‌و ماده‌یه كه‌سێك ببێته هۆی مردنی چه‌ند كه‌سێك یاخود نه‌خۆشیه‌كی گه‌وره یاخود برینێكی گه‌وره به‌زیاتر به چه‌ند كه‌سانێك ئه‌و كاته سزا ده‌درێت به‌به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له(10) ساڵ‌و زیاتر نه‌بێت له(20) ساڵ، یاخود پێبژاردن كه كه‌متر نه‌بێت له‌پێنج ملیۆن دینار‌و زیاتر نه‌بێت له‌حه‌وت ملیۆن دینار.
سه‌رچاوه - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.