ئاگاداری سه‌رپه‌رشتیارانی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، رۆژی یه‌كشه‌ممه 2018/10/14 له كاتژمێر 11:00 ـی به‌یانی به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه، له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.
مه‌رج و رێنماییه‌كانی سه‌رپه‌رشتیاران ..
1- ته‌مه‌نی سه‌رپه‌رشتیار نابێ له 40 ساڵ كه‌متر و له 65 ساڵ زیاتر بێت.
2- ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه ته‌نیا ئه‌م سه‌رپه‌رشتیارانه ده‌گرێته‌وه، كه پارساڵ له چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان سه‌رپه‌رشتیاریان كردووه.
3- ئه‌و وه‌رزشوانانه‌ی ئاره‌زوویانه له چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كان بكه‌ن، له ئاینده خولێكی تایبه‌تیان بۆ ده‌كرێته‌وه.
4- پێویسته له‌سه‌ر سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیاران رۆژی تاقیكردنه‌وه، ناسنامه‌ی باری شارستانی یان كارتی نیشتیمانی كۆپی ره‌نگاوره‌نگ له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی بێنێ.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.