حه‌سه‌ن جه‌نابی، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك باسی شاری هه‌ولێر ده‌كات و ده‌ڵێت: به‌نێو هه‌ولێردا سووڕامه‌وه، ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی راكێشام ، نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی بازاڕی كۆنی شاره‌كه بوو له نزیك قه‌ڵای دێرینی هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له هه‌ولێر كارێكی زۆر جوان كراوه‌و ئه‌و كاراماییه رێز له خاسییه‌تی ره‌سه‌نایه‌تی و میعماری ده‌گرێت.
بوونی حه‌سه‌ن جه‌نابی ، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق له هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی بووه له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب، كه رۆژی پێنجشه‌ممه له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی پێشانگاكه كرایه‌وه و بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.