دره‌نگانی ئه‌مشه‌و له شه‌قامی سه‌د مه‌تری شاری هه‌ولێر ئۆتۆمبیلێك ئافره‌تێك ده‌شێلێت و جێی ده‌هێڵێت.
هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: كاژێر 02:15 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شه‌قامی 100 مه‌تری هه‌ولێر و له نزیك فڕۆكه‌خانه، ئۆتۆمبێلێك له ئافره‌تێك ده‌دات و ده‌ست به‌جێ به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات.
ڕاشیگه‌یاند: لاشه‌ی ئافره‌ته‌كه له پزیشكی دادی هه‌ولێره بۆ توێكاری به‌ڵام به‌هۆی شێواوی جه‌سته‌یه‌وه تا ئێستا لاشه‌كه‌ی نه‌ناسراوه‌ته‌وه و پۆلیس بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه‌ی كردووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی پۆلیس بۆ كوردستان تیڤی گوتیشی:دوای لێدانی له ئافره‌ته‌كه شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه نه‌وه‌ستاوه هه‌ڵاتووه بۆیه ئێمه له ڕێكه‌ی كامێراكانی چاودێرییه‌وه به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.