ئاڤیگدۆر لیبرمان وه‌زیری به‌رگریی ئیسڕائیل فه‌رمانیكردووه به‌خێرایی هه‌نارده‌ی سووته‌مه‌نیی بۆ كه‌رتی غه‌ززه رابگیرێت.
ناوبراو له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتیی: دوای ئه‌و رووداوه هه‌ستیارانه‌ی كه له كه‌رتی غه‌ززه روویاندا، وه‌زاره‌تی به‌رگریی فه‌رمانیداوه تا به‌خێرایی هه‌نارده‌ی سووته‌مه‌نیی بۆ غه‌ززه رابگیرێت.
فه‌رمانی راگرتنی سووته‌مه‌نیی بۆ غه‌ززه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه له‌كاتێكدایه كه ناڕه‌زایه‌تیی هه‌فتانه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌سه‌ر سنووری نێوان ئیسڕائیل و غه‌ززه به‌رده‌وامیی هه‌یه و به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین رۆژی هه‌ینیی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 6 فه‌ڵه‌ستینیی له كاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كوژراون.
ماوه‌یه‌كه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به ناردنی كۆلاره‌ی ئاگرپڕژێن بۆسه‌ر ئاسمانی ئیسڕائیل ئامانجیان هه‌یه چه‌ند شوێنێك له خاكی ئیسڕائیل به‌مشێویه بسووتێنن و راگه‌یاندنه‌كانی ئیسڕائیلیش رایانگه‌یاندووه كه تا ئێستا به هۆی ئه‌م كۆلارانه‌وه 10 ئاگركه‌وتنه‌وه له‌ناو ئیسڕائیل درووستبووه.
فه‌رمانی وه‌زیری به‌رگریی ئیسڕائیل سه‌باره‌ت به راگرتنی هه‌نارده‌ی سووته‌مه‌نیی بۆ غه‌ززه چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه ده‌ركراوه كه به نێوه‌ندگیریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پشتیوانیی دارایی قه‌ته‌ر، بڕیاربوو ره‌وتی هه‌نارده‌ی سووته‌مه‌نیی بۆ غه‌ززه به فه‌رمیی ده‌ستپێبكاته‌وه.
شایه‌نی باسه كه غه‌ززه نزیكه‌ی 10 ساڵه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه گه‌مارۆی له‌سه‌ره و ئه‌وه‌ش ره‌خنه‌ی زۆری له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ ئیسڕائیل به‌دواوه بووه.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.