رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریداوه كه كه‌مبوونی خۆراك له وڵاتی یه‌مه‌ن بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی قاتوقڕیی و مه‌ترسیی له‌سه‌ر گیانی 13 میلۆن هاوڵاتیی ئه‌م وڵاته.
رێكخراوه‌كه ئه‌وه‌شی وت كه كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیی ده‌بێ شه‌رم بكات له‌وه‌ی به به‌رچاویانه‌وه ئه‌و بارودۆخه كاره‌ساتباره له یه‌مه‌ن هاتووه‌ته ئاراوه.
جه‌نگی یه‌مه‌ن كه ماوه‌ی سێ ساڵه ده‌ستیپێكردووه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 10 هه‌زار كوژراو لێكه‌وتووه‌ته‌وه و میلۆنان كه‌سی ئاواره كردووه و زۆربه‌ی كوژروانیش خه‌ڵكی سڤیلن.
هاوڵاتییانی یه‌مه‌ن به هۆی قه‌یران و دره‌نگ پێدانی مووچه‌ی كارمه‌ندانی حكومه‌ت بوون به شایه‌تی هه‌ڵئاوسانی %68 له نرخی كاڵا و پێدوایستییه‌كانی رۆژانه‌یان و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كه مه‌ترسیی قاتوقڕیی ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر گیانی یه‌ك ملیۆن منداڵ.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.