حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا 115 میلیۆن یۆرۆ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی عێراق و سوریا ته‌رخان بكات.
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ئارامی و ئاوه‌دانی بۆ ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بڕی 115 میلیۆن یۆرۆ بۆ ئه‌و ناوچانه ته‌رخان بكات.
بڕیاره له كۆی ئه‌و پاره‌یه، بڕێك بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێله‌كانی كاره‌با و تۆره‌كانی ئاو و رێگا و پرده‌كان و دروستكردنه‌وه‌ی خانووه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵیان خه‌رج بكات.
هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 12 میلیۆن یۆرۆش بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له ره‌ققه و دێره‌زوور ته‌رخان بكات، چونكه ئه‌و ناوچانه له ژێر كۆنترۆلی سووریادا نییه.
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه هیچ پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و ناوچانه ته‌رخان ناكه‌ن كه له ژێر كۆنترۆڵی رژێمی ئه‌سه‌د دایه.
ساڵی 2014 رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌شێكی زۆری سوریا و عێراقی داگیركرد، ئه‌و ماوه‌یه له ژێر ده‌ستیدابوو چه‌ندین باڵه‌خانه‌و خانووی هاووڵاتیان رووخان چه‌ندان پرد ته‌قێندرانه‌وه به‌هه‌زارن هاووڵاتی ماڵ و حاڵی خۆیان جێهیشت و به‌هه‌زارن هاووڵاتی سڤیل شه‌هید بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.