ئەمرۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەفغانستان دەستیپێکرد، چەند تەقینەوەیەکیش له بنکەکانی دەنگدان روویداو به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ند كه‌سێك بوونه قوربانی.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌فغانستان، له ئه‌نجامی هێرشێكی خۆكوژیدا له‌بنكه‌یه‌كی ده‌نگدانی شاری كابوڵی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته لانیكه‌م 15 كه‌س بوونه قوربانی.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌فغانستان له‌ژێر تارمایی هه‌ڕه‌شه‌ی توندوتیژی و دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕێوه‌چووه.
ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەو وڵاتە بەشداری لە پرۆسەکەدا کرد، داوای له هاووڵاتییان كرد له پێناو داهاتووی وڵاته‌كه‌یان ده‌نگ بده‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌هۆی كێشه‌ی ئه‌منییه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته هه‌ڵبژاردنیان له ویلایه‌تی قه‌نده‌هار دواخستووه.
هه‌شت ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س ناویان له تۆماری ده‌نگده‌رانی ئه‌فغانستاندا هه‌یه و دوو هه‌زار و 558 كاندیش له كێبڕكێدان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه په‌رله‌مان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.