بهڕێوبهرایهتى هاتوچۆى شارۆچكهى سۆران، رایگهیاند، ئێوارهى ئهمڕۆ بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای گەلی عەلی بەگ – سۆران، ئۆتۆمبێلێک سووتا و هاووڵاتییەکییش گیانی لەدەستداو سێ كهسى تریش برینداربوون.
کاتژمێر 6:00ى ئێوارەی ئەمڕۆ دووشهممه لەسەر ڕێگای نێوان گەلی علی بەگ و سۆران، ئۆتۆمبیلێکی جۆری (BMW) بە چوار سەرنشینەوە وەرگەڕاو لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوەتی سووتاو یەکێک لە سەرنشینەکانی بەناوی (س، م، ر) گیانی لەدەستداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دوو سەرنشینی دیکەش برینداربوون.
دواتر بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سۆران کراون و بهپێى سهرچاوهیهك باری تەندروستییان جێگیرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.