جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، كابینه‌ی داهاتوو ده‌بێت زۆر جیاواز بێت له‌كابینه‌كانی رابردوو، ستایله‌كه‌ی جیاواز بێت، من بۆ خۆم پشتیوانی له كابینه‌ی بنكه فراوان ناكه‌م.
جه‌عفه‌ر ئێمینكی ،جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی دواهه‌مینی خوولی ئێستای په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می خوولی داهاتوو رایگه‌یاند: دانیشتنی كۆتایی خوولی ئێستای په‌رله‌مان، له‌م نزیكانه هه‌ندێك كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاریی ده‌كه‌ین و پێمان باشه هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه ته‌واوی بكه‌ین، هه‌رچی په‌یوه‌ندیی به دانیشتنی یه‌كه‌می خوولی داهاتووشه‌وه هه‌یه به‌پێی سیاقاتی ده‌ستووریی هه‌رێم ئه‌وه‌یه ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دادوه‌ریی له دادگای ته‌میزه‌وه په‌سه‌ند بكرێت و دواتر ده‌بێت له‌ماوه‌ی 10 رۆژ سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری رۆژی به‌ستنی دانیشتنی یه‌كه‌م له خوولی پێنجه‌م دیاری بكات، ئیدی ده‌ست به‌دانوستاندن بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تی خۆی هه‌ڵبژێرێت و پاشان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دانوستانه‌كان ده‌ست پێده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: كابینه‌ی داهاتوو ده‌بێت زۆر جیاواز بێت له‌كابینه‌كانی رابردوو، ستایله‌كه‌ی جیاواز بێت، من بۆ خۆم پشتیوانی له كابینه‌ی بنكه فراوان ناكه‌م، چونكه ئه‌م جاره تووشی گرفتی زۆر گه‌وره بووینه‌وه.
ده‌شڵێت: ده‌بێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم پێشوه‌خته زه‌مینه‌سازی بۆ بكرێت به‌ڕاستی كارا بێت و به‌هێزبێت، ئه‌وانه‌ی تێدانه‌بێت كه دوو دڵن، ئیدی ئه‌وانه‌ی نایه‌نه نێو كابینه‌كه با ئۆپۆزسیۆن بمێننه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.