جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پاره‌ى له‌پرۆژه بوجه‌ى عێراق بۆ پێشمه‌رگه ته‌رخانكراوه سه‌دا ٢٠ی مووچه‌ى پێشمه‌رگه دابین ناكات و ده‌شڵێت، ئه‌وان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ كه‌ركوك چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى حكومه‌تى عێراق.
یاوه‌ر به ئاژانسى "ئه‌نادۆڵ"ى رایگه‌یاندووه، به‌پێی بڕگه‌ی پێنجی مادده‌ی ٢١ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق هه‌رێم سێ جۆر هێزی ده‌بێت، هێزه‌كانی پاسه‌وانی هه‌رێم، هێزه‌كانی پۆلیس، هێزه‌كانی ئاسایش، ئه‌م هێزانه‌ی هه‌رێم به‌شێكن له‌هێزه‌كانی حكوومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق، چونكه به‌شێكی خاكی هه‌رێم كه خاكی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵییه ده‌پارێزن و له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می به‌رگری و ئاسایشی ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدڕاڵیین.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت،"ئێمه جیانه‌بووینه‌ته‌وه له عێراق و هێزێكی ئه‌منیی تایبه‌تمان هه‌بێت و سنوورێكی نێوده‌وڵه‌تییمان هه‌بێت ئه‌و هێزانه بیپارێزن، بۆیه ده‌بێت بوودجه‌ی پێشمه‌رگه له‌چوارچێوه‌ی بوودجه‌ی سیادی عێراق بێت و له ده‌ره‌وه‌ی پشكی هه‌رێم".
سه‌باره‌ت به پشكى پێشمه‌رگه له بودجه‌ى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، بۆ ساڵی ٢٠١٩ش به‌هه‌مان شێواز هه‌موو هێزه سیادییه‌كان له سنووری ٩ تریلیۆن دیناری عێراقییان بۆ دیاریكراوه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌نها بڕی ٣٧ ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه كه ئه‌مه ٢٠ له‌سه‌دی ته‌نها مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نییه، چونكه بوودجه ته‌نها مووچه نییه، پڕچه‌ككردنه، مه‌شقه، خواردنه، مووچه‌یه،
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك باسیله‌وه‌كردووه، "ئێمه به‌ر له شه‌ڕی داعش پڕۆسه و میكانیزمێكمان هه‌بوو كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو له‌نێوان ئێمه و حكوومه‌تی عێراق به چاودێری و به‌شداریی لایه‌نی ئه‌مریكی، رێككه‌وتنه‌كه له هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كه مادده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه و بنکەی هاوبه‌شمان و هێزی هاوبه‌ش هه‌بوو.
روونیكردووه‌ته‌وه"، ئێستا ئێمه داوای ئه‌وه‌مان كردووه كه بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و سیسته‌م و میكانیزمه‌ی كه له‌سه‌ری رێككه‌وتبووین، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراقی هیچ وه‌ڵام و هاتنه‌پێشه‌وه‌یه‌كییان نه‌بووه بۆ ئه‌و بابه‌ته، هه‌روه‌ها هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین ئه‌و شێوازه‌ی پێشتر په‌یڕه‌ومان كردووه جێبه‌جێی بكه‌ین".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو هاوكارى هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت"ئه‌و هاوكارییانه هه‌موویان تاوه‌كو ئێستا هیچ گۆڕانكارییه‌كییان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و وه‌كو خۆشی ده‌ڕوات، هاوكات هیچ ئاماژه‌یه‌كیش نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوكارییانه بوه‌ستێت یان ببڕێت، چونكه ئێستا به‌رنامه‌ی ساڵی 2019ش دانراوه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.