محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری زاخۆ رایگه‌یاند: پردی ده‌لال تا ئێستا چوار جار نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌م نۆژه‌نكردنه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ١٩٤٠، هه‌روه‌ها له ساڵه‌كانی ١٩٧٠ و ١٩٨١ له لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌و كاتی عێراقه‌وه نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستییانه بۆمان ده‌ركه‌وت نۆژهنكردنهوهكان به چه‌ندین مادده كراوه كه به‌شێكی زۆری له هێما شوێنه‌وارییه‌كانی له‌ده‌ستداوه، خۆشبه‌ختانه بۆ جاری چواره‌م حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگای چه‌ندین تیمی پسپۆڕ به شێوه‌یه‌كی زانستیانه نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پرده‌كه‌ی ده‌ستپێكرد و سیمای راسته‌قینه‌مان بۆ پرده‌كه گه‌ڕانده‌وه.
گوتیشی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ٥٨٠ ملیۆن دیناری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پردی ده‌لال له زاخۆ ته‌رخانكردووه، هه‌موو كاره‌كان ته‌واوكراون و له‌سه‌دا ٧٥ی هه‌یكه‌لی پرده‌كه نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه و كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی پردی ده‌لال له قۆناغی كۆتاییه له‌ئێستادا هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر رووخان و شێوانی ئه‌و پرده نه‌ماوه، ئه‌و به‌ردانه‌ی له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پرده‌كه به‌كارده‌هێنین هه‌مان جۆری ئه‌و به‌ردانه‌یه كه یه‌كه‌م جار پرده‌كه‌ی لێ دروستكراوه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر ئه‌و به‌ردانه‌مان له چیای گاره ده‌ستكه‌وت. له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و سه‌دا ٢٥ی دیكه‌ی هه‌یكه‌لی پرده‌كه نۆژه‌نده‌كرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری زاخۆ له‌باره‌ی رووبه‌ر و مێژووی دروستكردنی پرده‌كه ده‌ڵێت "پردی ده‌لال سیمبولی قه‌زای زاخۆیه و له‌به‌رد دروستكراوه و به‌رزییه‌كه‌ی ١٥ مه‌تر و پانییه‌كه‌ی چوار مه‌تر و درێژییه‌كه‌ی ١١٤ مه‌تره. به‌پێی سه‌رچاوه‌كانمان مێژووی دروستكردنی پردی ده‌لال ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش هه‌زار و ٧٠٠ ساڵ زیاتر، دیراسه‌تكردن به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستنیشانكردنی مێژووی وردی دروستكردنی پرده‌كه و ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سه‌ی دروستیكردووه.
سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌و پرده له رووی ئابووری و گه‌شتیارییه‌وه محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئاشكرای ده‌كات كه پرده‌كه سه‌رنجی گه‌شتیارانی راكێشاوه و به‌شی هه‌ره زۆری گه‌شتیارانی ناوخۆیی سه‌ردانی پرده‌كه ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كی كه‌میش له گه‌شتیارانی بیانی دێن له پرده‌كه وێنه‌ی یادگاری ده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.