Erbil 38°C شەممە 15 ئاب 21:35

قوتابییه‌ یه‌که‌مه‌کانی سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده‌ی رواندز خه‌ڵات کران

بۆساڵی چواره‌م خه‌ڵاته‌كان له‌لایه‌ن حازم كورده‌، ئاماده‌ كرابوون
کوردستان TV
100%

له‌ رێوڕسمێكی شایسته‌دا قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كانی سه‌رئاستی په‌روه‌رده‌ی رواندز له‌ ئه‌زموونی گشتی و نیشتمانی خه‌ڵات كران.

دوێنی پێنج شه‌مه‌ 25/10/2018 له‌ڕێوڕه‌سمێكدا، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رواندز و نوێنه‌رانی دام و ده‌زگا حكومی و حزبییه‌كان و كه‌س و كاری قوتابییان، قوتابییه‌ یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كانی، سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده‌ی رواندز، له‌ ئه‌زموونی گشتی پۆلی دوانزه‌ و ئه‌زموونی نیشتمانی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی خه‌ڵات كران.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ بۆساڵی چواره‌م خه‌ڵاته‌كان له‌لایه‌ن حازم كورده‌، ئاماده‌ كرابوون كه‌ وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌ ئه‌و قوتابیه‌ یه‌كه‌م دووه‌م و سێیه‌مه‌كان خه‌ڵات ده‌كات.
 خه‌ڵاته‌كان به‌خشرایه‌

- قوتابیانی سه‌ركه‌وتوی ( یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م ) ی قۆناغی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ( وێژه‌یی - زانستی ) .

- یه‌كه‌می قۆناغی نۆیه‌می بنه‌ره‌تی .

- یه‌كه‌می به‌شی مۆسیقا

- یه‌كه‌می به‌شی په‌یكه‌ر

- یه‌كه‌می به‌شی وێنه‌

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.