Erbil 38°C سێشەممە 11 ئاب 17:46

رۆیتەرز: حکومه‌تى عێراق ناردنی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران رادەگرێت

لەمەودوا نەوتی كەركووك لە ڕێگەی هەرێمى كوردستانه‌وه‌ رەوانەی توركیا ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

ئاژانسی "رۆیتەرز" ئه‌مرۆ هه‌ینى بلاوى كرده‌وه‌، كه‌ حكومه‌تى عێراق ناردنی نەوتی كەركووك بۆ ئێران رادەگرێت، لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ڕێكەوتووه تا لەمەودوا نەوتی كەركووك لە ڕێگەی هەرێمەوە رەوانەی توركیا بكرێت.

ئاژانسه‌كه‌ لە زاری دوو سەرچاوەی بەرپرس لە حكوومەتی عێراق و كەرتی نەوتی عێراقەوە بڵاوی كردەوە ، كە عێراق لە مانگی داهاتووەوە ناردنی نەوتی خاوی كێڵگەكانی كەركووك بۆ ئێران رادەگرێت.

ئاماژەی بەوەش داوە كە ئەم بڕیارەی بەغدا پەیوەندی بەپەیوەستبوونی عێراقەوە هەیە بەو سزا ئابوورییانەی ئەمساڵ ئەمریكا بەسەر ئێرانیدا سەپاند.

ئێستا عێراق رۆژانە 30 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە كەركووكەوە لە ڕێگەی تانكەری نەوتەوە رەوانەی ئێران دەكات.

ئاژانسەكە ئەوەشی راگەیاندووە كە حكوومەتی عێراق لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، واتە بەر لە 10 ڕۆژ لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێكەوتنی كردووە بۆ ئەوەی درێژە بەناردنی نەوتی كەركووك بدرێتەوە بۆ توركیا، ئەمەش لە ڕێگەی هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركی دەكرێت.

لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووەوە شاری كەركووك بەهۆی خیانەتی تاقمێكی یەكێتییەوە رادەستی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران كرا، لەو كاتەوە نەوتی شارەكە بەتانكەر بۆ ئێران دەنێردرێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.