رۆژی هه‌ینی 26ی 10ی 2018 له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی ده‌مامكداره‌وه كه سه‌ر به ئاسایشی یه‌كێتی بوون به‌رپرسی ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی یه‌كێتی لاوان بێ مۆڵه‌تی ده‌ستگیركردنی دادگا ده‌ستگیر كرا.
له‌م باره‌یه‌وه فریاد داود خدر، به‌رپرسی ناوه‌ندی باڵای یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستتانی ڕایگه‌یاند: هه‌ڤاڵ خۆشناو ئه‌نوه‌ر، به‌رپرسی ناوه‌ندی چالاكی و پێگه‌یاندنی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ناوچه‌ی خۆشناوهتییهو كادیرێكی چالاكی حیزب و تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانه و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیاری ناوچه‌ی خۆشناوه‌تییه و هیچ كێشه‌یه‌كی كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و لایه‌نێكدا نییه و نه‌بووه.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی لای ئێمه جێگه‌ی تێڕامانه ئه‌وه‌یه ئه‌و كادیره‌ی ئێمه له دوای نوێژی هه‌ینی ده‌ستگیركراوه كه ڕۆژی پشووه و دواتر له ئه‌وه‌ش سه‌یر تر ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن هێزێكی ئاسایشه‌وه ده‌ستگیركراوه كه كاری ئه‌وان نییه.
فریاد داود ڕاشیگه‌یاند: له كاتی ده‌ستگیركردنییه‌وه تا ئێستا رێگه نه‌دراوه نه ئێمه وه‌ك ناوه‌ندی باڵای لاوان وه نه كه‌س و كاره‌كه‌ی چاویان به هه‌ڤاڵ خۆشناو بكه‌وێت.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی تا ئێستا زانراوه ئه‌و كادیره‌ی ئێمه به تۆمه‌تی كوشتن له شه‌وی 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2017 و له كاتی سوتاندنی باره‌گای لقی 11 و به مادده‌ی 405 ده‌ستگیركراوه، له كاتێكدا به به‌ڵگه‌وه هه‌ڤاڵ خۆشناو له كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی19ی كانوونی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ خێزان و براكه‌ی له شه‌قلاوه بووه و له دووره‌وه ئاگاداری سوتانی باره‌گای لقی 11مان بووه.
به‌رپرسی ناوه‌ندی باڵای لاوانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین گوتیشی: ئه‌و بابه‌ته به سیاسی كراوه مه‌به‌سته‌كه‌شیان ده‌ستگیركردن و ئازاردانی هه‌ڤاڵ و كادیرانی پارتیمانه له سنووره‌كه ئه‌گه‌رنا ئ‌وان هیچ بیانوێكیان نییه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كادیره‌ی ئێمه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.