سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی یه‌مه‌ن كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له گه‌ڕه‌كی ممداره‌ی شاری عه‌دن ته‌قه‌یان له عه‌قید، فازل سائیل، به‌ڕێوه‌به‌ری ھۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده ھۆشبه‌ره‌كان سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاری عه‌دن باشووری یه‌مه‌ن كردووه كه به ھۆیه‌وه ناوبراو كوژراوه.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هۆكاری تیرۆركردنه‌كه ده‌ستیپێكردووه، بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بخاته‌ڕوو.
تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له تیرۆركردنی عه‌قید فازل سائیل رانه‌گه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.