شه‌وى رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى ده‌یه‌م له‌خولی ئیتاڵیادا هه‌ردوو یانه‌ى ناپۆلی و رۆما رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه
ناپۆلی له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا له‌میوانداری كردنى رۆما سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌براوه‌بوون و به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵی یاریه‌كه ، یاری نێوان هه‌ردوو یانه به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات
گۆله‌كه‌ی رۆما له‌لایه‌ن ستیڤان شەعراوی لە خولەکی 14 تۆمار كرا و گۆلی یه‌كسان بوونى ناپۆلی له‌دوا خوله‌كه‌كانى یاری له‌تایمى دووه‌م له‌ڕێگای درایس میرتێنزه‌وه تۆمار كرا
رۆما به 15 خاڵ لەپلەى هەشتەمی ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دێت و ناپۆلیش به 22 خاڵ له‌پله‌ى دووه‌می ریزبه‌ندیه‌كه دێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.