Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 19:32

راهێنه‌ره‌که‌ى ریال مه‌درید ده‌رکرا و سۆلاری به‌شوێن گره‌وه‌ی ده‌ست نیشانکرا

ریال مه‌درید لۆپیتیگی ئەنجامەکانی ئەو ڕاهێنەرە دڵخۆشکەر نەبوون
کوردستان TV
100%

دوای شكسته‌ گه‌وره‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له‌گه‌ڕی ده‌یه‌مى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، ریال مه‌درید له‌یاریگاى كامپ نوو به‌پێنج گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك دووچاری شكست هات ، كارگێری یانه‌ى ریال مه‌درید  جولین لۆپیتیگێی له‌ مه‌شقی یانه‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌ و سانتیاگۆ سۆلاری به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی  به‌راهێنه‌ری یانه‌كه‌ ده‌ست نیشانكرا 

یانەی ڕیال مەدرید لە راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاند  لۆپیتیگی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانە دورخراوەتەوە و بە شێوەیەکی کاتی سانتیاگۆ سۆلاری یاریزانی پێشووی یانەی ڕیال مەدریددەکرێتە راهێنەر 
 

ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ئێمە دەمانویست لەگەڵ لۆپیتیگی دەستکەوت و نازناوەکان بەدەست بهێنین لەبەرئەوەی یانەکەمان خاوەنی باشترین یاریزانەکانی جیهان بووە بەلام بە پێچەوانەوە ئەنجامەکانی ئەو ڕاهێنەرە دڵخۆشکەر نەبوون.

ریال مه‌درید راشیده‌گه‌ێنێت سوپاسی جولێن لۆپیتیگى و دەستەکەی کردون و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کاری داهاتویاندا.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.