لەگوندی عەلیاوە سه‌ر به قەزای مەخمور بۆمبێکی چێنراو بە باوک و کوڕێکدا تەقییەوە و بەوهۆیەوە کوڕەکە گیانی لەدەستداوە و باوکەکەش برینداربوو.
كارزان كاكل په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێی راگه‌یاندین ئه‌مشه‌و بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتی به ناوی اسعد حمد علی دا تەقیوەتەوە ، کورەکەی بەناوی غانم شەهید بووەو اسعدی باوکیشی برینداربووە .
گوندی عالیاوە بە دووری 17 کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژئاوای قەزای مەخموور و ئەم باوک و کوڕەش خەڵکی هەمان گوندن.
دوای كۆنترۆڵكردنی به ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ده‌ست تیرۆریستانی داعش ئه‌م ناوچه‌یه ره‌وشی ئه‌منی رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و باشتر ده‌چوو، هاووڵاتیان به كورد و عه‌ره‌ب به ئارامی ژیانیان به‌رێده‌كرد، به‌ڵام خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر جارێكی دیكه كه‌وته ده‌ست ملیشیا شیعه‌كان شه‌وانه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌وان ده‌رده‌چێت و داعش شه‌وانه جموجۆڵی تیرۆریسی ئهنجامدادات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.