دوای ئه‌و لافاوه‌ی وڵاته‌كه‌ی گرته‌وه‌و به‌ده‌یان كه‌س بوونه قوربانی ، شاعه‌بدوڵڵای دووه‌می شانشینی ئورده‌ن ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی دوو وه‌زیری په‌سند كرد.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ئاژانسی بترای فه‌رمی ئورده‌نی رایگه‌یاندووه: ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی لینا مزهر عه‌ناب، وه‌زیری گه‌شتوگوزارو عه‌زمی محمود، وه‌زیری په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌لایه‌ن شانشینهكهوه په‌سند كراوه .
ئاژنسه ئوردهنییهكه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه كه هه‌ردوو وه‌زراه‌تی ناوبراویش به وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن وه‌زیری داد‌و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ گه‌شه‌پێدانی دامه‌زراوه‌یی به‌رێوه ده‌برێن.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوو لافاو له‌ناوچه‌ی ئه‌غواری باشوور له ده‌ریای مردوو كه‌وته‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه 21 كه‌س بوونه قوربانی كه زۆربه‌یان منداڵ بوون.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.